بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزاڕەتی خەزنەداریی ئەمریکا لە درێژەی سیاسەتی دژبەرانەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ناوی دامەزراوەیەک و ٩ کەسی ئێرانی خستە سەر لیستی تاک و دامەزراوە بایکۆتکراوەکانی خۆی .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەید عەباس موسەوی وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم جۆرە بایکۆتە یەک لایەنانە گوتی : ئەم هەنگاوانە تەنیا نیشانەی داماوای و دەستەوەستانیی ئەم رژێمەیە لە سودوەرگرتن لە رێکاری دیپلۆماتیک ومەنتیقی کە لە چوارچێوەی تێڕوانینی ملهوڕانەی ئەمریکا بۆ وڵاتانی دیکە و بابەتە گرنگە جیهانیەکاندا لێک ئەدرێتەوە.
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران هەروەها بەیاننامەی کۆشکی سپی لە رۆژی 13ی گەڵاڕێزانی بێشەرمانە ناوبرد و گوتی : کۆشکی سپی هەمیشە بە زمانێکی بێ ئەدەبانە و نادیپلۆماتیک هەوڵئەدات بە کراوەیی ڕاگرتنی دۆسیەکی داخراو ، چەواشەی مێژوو بکات .
موسەوی وتیشی : حکومەتی ئەمریکا ناتوانێ بەم فڕهاوێژیانە ئەو توانکاریانەی کە لە کودیتای 28ی گەلاوێژی ساڵی 1332 ی هەتاوی و دوای ئەوە ئەو دزی و تاڵان و کوشتن و تیرۆریسمی ئابووریەی دەرهەق بە گەلی ئێرانی کردی بشارێتەوە و جێگای جەللاد و قوربانی بگۆڕێ .
.........
340